|
هه‌نه‌رمه‌ند
دڵشـــــــــاد پیرداوود له‌ساڵی 1966 له‌خێزانێکی جوتیاری ڕه‌نجده‌ر له‌گوندی
موورتکه‌ی گه‌وره له‌ده‌شتی کاکی به‌کاکی هه‌ولێر چاوی به‌دنیا
هه‌ڵێناوه، ده‌شتی هه‌ولێر که‌مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کووردی یه
به‌تایبه‌تی حه‌یران، بۆیه هه‌رله‌منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌ره
ڕه‌سه‌نه کوردیه گه‌وره بووه‌و گوێی به حه‌یرانه‌کانی حه‌سه‌ن
ڕه‌سووڵ سیساوه‌یی و ڕه‌سووڵ گه‌ردی و حه‌سه‌ن حه‌یران و عوسمان
حه‌یران کراوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌ڵی:
هه‌روه‌کو چۆن دایک یه‌که‌م مامۆستای منداڵه بۆفێربوونی زمان، من
دایکم هه‌م فێری زمانی کردم هه‌م ئاشنای کردم له‌گه‌ڵ حه‌یران.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
هه‌روه‌کوو زۆربه‌ی منداڵه جوتیاره‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر دانی
به‌یانیان ده‌چوومه خوێندنگا‌و دهانی ئێوارانیش ده‌جوومه به‌ر
به‌رخان، ئه‌و حه‌یران و به‌سته فۆلکلۆریانه‌ی له‌ماڵه‌وه له‌دایکم و
هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕادیۆو هه‌روه‌ها ئامێری دی گوێم لێ ده‌بو وهه‌وڵم
ده‌دا له‌ده‌شت و چۆڵی، له‌به‌ر به‌رخان دووباره‌یان بکه‌مه‌وه.
هونه‌رمه‌ند هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌ناو هاوڕێیانی به‌منداڵێکی ده‌نگ
خۆش ناســـــــــــراوه.
قۆناغی سه‌ره‌تایی له موورتکه‌ی گه‌وره ته‌واو کردووه پاشان چووه
بۆ هه‌ولێرو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌وی ته‌واو کردووه.
له‌ساڵی 1984 چووه بۆ زانکۆی مووسڵ و له‌وی به‌شداری له‌زۆربه‌ی
ئاهه‌نگه کوردیه‌کانی کردووه. دووای دووساڵ به‌هۆی چالاکی سیاسی دژی
ڕژێمی به‌عس له‌زانکۆ ده‌رده‌کرێ و فه‌رمانی گرتنی ده‌رده‌چێ بۆیه
ئه‌وێش وه‌کوو زۆر لاوی تری کورد سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ بۆ دابین کردنی
ژیانیکی ئاسووده.
له‌ساڵی 1990 ه‌وه له‌وڵاتی ســـوید ده‌ژی خاوه‌نی خێزانه‌و له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ه‌که‌ی و دوومنداڵی هه‌یه...
|